دوورنواڕی ساڵی 2018 بۆ کوردەکانی عێراق هیوابەخش نییە

بەشی جیهان- مایکڵ جانسن دەڵێت چاوەڕوان ناکرێت گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا لە داهاتوویێکی نزیکدا ئەنجام ببێت هەر بۆیەش کوردەکان هێشتا گرفتاری لێکەوتەکانی ڕیفراندۆم و پاش ڕیفراندۆم دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مایکڵ جانسن شرۆڤەکارێکی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکی ئایریش تایمزدا داهاتوو و دوورنواڕێکی لێڵی بۆ کوردەکانی عێراق پێش­بینی کردوووە.

ناوبراو ئاماژەی بە داخرانی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و دۆخی چەق­بەستووی ئابووریی هەرێم کرد و کشانەوەی سێ حیزبی کابینەکەی نێچرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حیزبی دەسەڵاتدار بە زەبرێک قورس دەزانێت کە لە پشت دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دراوە.

جانسن ئاماژەی بە کێشەی نێوماڵی کورد لە هەرێمی کوردستانیش کرد و وتی ئەو ناکۆکییە گەورەترین لەمپەری یەکگرتنی کوردەکانە.

ئەو شرۆڤەکارە بڕوای وایە حەیدەر عەبادی ئەو کەسەی کە ئەمریکا بۆ ئیدارەی عێراق دەستی خستۆتە سەری و پاڵپشتیی دەکات و کارتی گوشاری زیاتر لە کوردەکانی بەدەستەوەیە. هەر بۆیەش لە ساڵی داهاتوودا کورد لە ئاسایشدا نابێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9926

Your Comment

You are replying to: .
captcha