پێشکه‌وتنه‌ زانستییه‌کانی 2018 ئاشکرا کران

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- به‌رده‌وام پێشکه‌وتنه‌ زانستییه‌کان خێراییێکی له‌به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و هه‌ندێک جار هه‌واڵی سه‌رسوڕهێنه‌ریان له‌سه‌ر ده‌بیستین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ گه‌وره‌ترین پێشکه‌وتنه‌ زانستییه‌کانی جیهان ئاشنا ببه‌:

1- وڵاتی هیندستان یه‌که‌م که‌شتی (میشن)ی خۆی له‌سه‌ر ڕووی مانگ جێگیر ده‌کات.

2- زاناکان یه‌که‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ده‌ستکاری کردنی بۆماوه‌زانی (بۆهێڵ)ه‌کانی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. (به‌ ته‌کنۆلۆژیای کریسپه‌ر (CRISPR) ناسراوه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌ستکاری تایبه‌تمه‌ندی (DNA) و بۆهێڵه‌کان ده‌کرێت و سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و که‌موکوڕییه‌ بۆماوه‌ییه‌کانی له‌شی مرۆڤ).

3- ناسا (NASA) یه‌که‌مین که‌شتیه‌- ڕۆبۆتی ئاسمانیی خۆی ده‌نێرێته‌ سه‌ر ڕووی مه‌ریخ. (ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ناسا به‌ (InSight) ناسراوه ‌و ده‌زگایێکی داڕێژه‌ی رۆبۆتیه‌ که‌ خودکارانه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی جیۆفیزیکییه‌کانی سه‌ر ڕووی مه‌ریخ ده‌کۆڵێته‌وه‌).

4- به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستکردی به‌رهه‌مه‌ ئاوییه‌کان ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی خواردنه‌ ده‌ریاییه‌کان. (به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستکردنی به‌رهه‌مه‌ ئاوییه‌کان به‌ (Aquaculture) ناسراوه ‌و بریتییه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ڕووه‌ک و ماسی و گیانله‌به‌ری ئاوی له‌ ژینگه‌یێکی ده‌ستکرد و به‌خێوکردنیان له‌پێناو خواردن و بازرگانی خواردندا).

5- یه‌که‌م ڤاکسین بۆ نه‌خۆشی شه‌کره‌ له‌ جۆری (یه‌ک) له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی ده‌کرێته‌وه‌.

6- ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌ر زه‌وی 7.600.000.000 که‌س تێده‌په‌ڕێنێت.

7- به‌های هه‌ر بیتکۆین (Bitcoin)ێک ده‌گاته‌ 60.000 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی. (بیتکۆین دراوێکی دیجیتاڵییه‌ و پێشبینی ده‌کرێت جێگای دراوه‌ ده‌ستکرد و کاغه‌زه‌کان بگرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی حکوومه‌تی عێراقی به‌کارهێنانی ئه‌و دراوه‌ دیجیتاڵییه‌ی قه‌ده‌غه‌ کردوووه‌، به‌ڵام هاونیشتیمانیان له‌ به‌کارهێنانی به‌رده‌وامن.)

8- زاناکان به‌ره‌و ناواخنی زه‌وی هه‌ڵده‌کۆڵن بۆ لێکۆڵینه‌وه ‌و دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر پێکهاته‌کانی زه‌وی.

9- ژماره‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کاره‌بایی ده‌گاته‌ 5.200.000 ئۆتۆمبێل له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

10- نیووزله‌ندا کۆتا بنکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی وڵاته‌که‌ی له ‌ڕێگای خه‌ڵوزه‌وه‌ داده‌خات.

11- ژاپۆن یه‌که‌م ماشێنی بێ شۆفێر ده‌نێڕێته‌ سه‌ر ڕووی مانگ.

12- ڕێگه‌ ده‌درێت به ‌کڕین و فرۆشی ده‌رمانی ڕێگه‌گرتن له‌ منداڵ بوون له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌.

13- ژاپۆن و ئه‌ورووپا پێکه‌وه‌ مانگێکی ده‌ستکرد هه‌ڵده‌ده‌ن که‌ به ‌ده‌وری مه‌ریخدا ده‌سوڕێته‌وه‌ و ماشێنکیش له‌سه‌ر ڕوووه‌که‌ی جێگیر ده‌بێت.

١٤- چین ماشێنی (Change-4) له‌سه‌ر لا تاریکه‌که‌ی مانگ جێگیر ده‌کات.

15- ناسا ده‌ست ده‌کات به‌ ڕووپێو کردنی سه‌ر ڕووی هه‌سارۆکه‌یێک به ‌ناوی بێنو.

16- زاناکان ته‌کنیکی دژه‌-پیر بوون ده‌که‌نه‌ بواری ئه‌زموونییه‌وه‌.

17- وڵاتی سه‌نگاپووره‌ چیتر ڕێگه‌ نادات ئۆتۆمبێلی نوێی دیکه‌ بنێردرێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9923

Your Comment

You are replying to: .
captcha