ڕاگۆڕینه‌وه‌ بۆ کردنه‌وه‌ی سنووری په‌روێز خان بەردەوامە

به‌شی ئێران/ کوردی- نوێنه‌ری قه‌سر شیرین، گیڵانغه‌رب و سه‌رپێڵ زه‌هاو له‌ په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت: تاکوو ئێستا سنووری په‌روێز خان نه‌کراوه‌ته‌وه‌ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌ بەردەوامە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ته‌جه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد سنووری په‌رویز خان به‌شێک له‌ سنووره‌ پڕداهاته‌ ئابوورییه‌کانه‌ و وتی: ئه‌و سنووره‌ یه‌کێک له‌ گرینگترین سنووره‌ بازرگانییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراقه‌ و به‌ستراوه‌بوونی خه‌سارێکی ئابووری له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ ده‌دات.

ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یوه‌ند به‌و سنووره‌ کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆرمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجام دا‌ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌مان ڕاگه‌یاندوووه‌.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی ئێران باسی له‌ به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی عێراق کرد که‌ زوو به‌ زوو ئه‌و سنووره‌ بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9921

Your Comment

You are replying to: .
captcha