به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ته‌جه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه کرد سنووری په‌رویز خان به‌شێک له سنووره پڕداهاته ئابوورییه‌کانه و وتی: ئه‌و سنووره یه‌کێک له گرینگ‌ترین سنووره بازرگانییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتی عێراقه و به‌ستراوه‌بوونی خه‌سارێکی ئابووری له خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌دات.
ناوبراو وتیشی: هاوپه‌یوه‌ند به‌و سنووره کۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆرمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق ئه‌نجام دا و ناڕه‌زایه‌تیی خۆمان له‌باره‌ی ئه‌و دۆخه‌مان ڕاگه‌یاندوووه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی ئێران باسی له به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی عێراق کرد که زوو به زوو ئه‌و سنووره بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment