به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له سێی دیسێمبێردا دیارده‌یێکی سوپه‌رموون (مانگی گه‌وره) ڕووی دا، به‌ڵام له مانگی یه‌کدا دوو دیارده‌ی تری سوپه‌رموون (مانگی گه‌وره) له ڕۆژی یه‌ک و سێی مانگی یه‌کدا ڕوو ده‌ده‌ن.
له کاتی ڕوودانی دیارده‌ی سوپه‌رموون، قه‌باره‌ی مانگ 14% گه‌وره‌تر و 30% گه‌شتر ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م دیارده‌یه کاتێک ڕوو ده‌دات که مانگ له خولگه‌که‌یدا ده‌گات به نزیکترین خاڵ له زه‌ویه‌وه یاخود ده‌گاته ئه‌و به‌شه هێلکه‌یه‌ی خولگه‌که‌ی که نزیکترینه له زه‌ویه‌وه.
دیارده‌ی سوپه‌رموون (مانگی گه‌وره) له زۆر بارودۆخدا به ئاسانی ده‌بینرێت. پێویستت به هیچ ئامێرێكی تایبه‌ت نییه بۆ بینینی ئه‌م دیارده‌یه و به درێژایی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له که‌ش و هه‌وای خراپ و که‌مێک پیس بوونی ژینگه‌شدا ده‌بینرێت. ته‌نیا ئه‌وه پێویسته ته‌ماشای مانگ بکه‌یت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مانگ له گه‌وره‌ترین قه‌باره‌یدا ببینیت وا باشتره له کاتی هه‌ڵاتن یاخود ئاوابوونیدا ته‌ماشای مانگ بکه‌یت.
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی دیارده‌ی سوپه‌رموون له هه‌ر دوو شه‌وه‌که‌دا (شه‌وی یه‌ک و 31ی مانگی یه‌کدا) ببینیت، ئه‌وا ئاژانسی ناسا پێشنیاز ده‌کات خۆتان له بینینی ئه‌م دیارده‌یه له شه‌وی 31ی مانگدا بێ به‌ش نه‌که‌ن، چونکه له‌م شه‌وه‌دا باشترین و ناوازه‌ترین سوپه‌رموون ڕوو ده‌دات.
دیارده‌ی سوپه‌رموون هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕوودانی دیارده‌ی مانگگیرانیش که له‌و کاته‌دا زه‌وی به ته‌واوی ده‌که‌وێته نێوان خۆر و مانگ و ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌ر که‌وتنی تیشکی خۆر به ڕووی مانگدا. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌بێته‌هۆی تاریک بوونی مانگ و واده‌کات مانگ به‌شێوه‌یێکی سه‌یر ده‌ر بکه‌وێت به‌هۆی له‌ده‌ستدانی تریفه‌که‌یه‌وه. به‌هۆی ڕوودانی ئه‌م دیارده‌یه‌وه و شکانه‌وه تیشکی خۆر له ده‌وری زه‌وی واده‌کات که مانگ به ڕه‌نگی سوور ده‌ربکه‌وێت.
هه‌روه‌ها ڕوودانی سوپه‌رموون له 31ی مانگی یه‌كدا ده‌بێت به دووه‌م دیارده‌ی ڕوودانی مانگی ته‌واو له یه‌ک مانگدا، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به مانگی شین ناو ده‌برێت و هه‌موو دوو ساڵ و نیو جارێک ڕوو ده‌دات.
هه‌موو ئه‌م دیارده گه‌ردوونیه ناوازه و سه‌رنجڕاکێشانه سوپه‌رموون (مانگی گه‌وره) و مانگگیران (مانگی سوور) و مانگی شین له سه‌ره‌تا و کۆتاییی مانگی یه‌کدا ڕوو ده‌ده‌ن و ده‌توانرێت له‌و دوو شه‌وه‌دا ببینرێن.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment