حەسەن رۆحانی: خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێكی ڕەوای خەڵكی ئێرانە

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە یەكەم لێدوانیدا لە بارەی خۆپیشاندانەكانی ئێرانەوە رایگەیاند، رەخنەگرتن و خۆپیشاندان مافێكی ڕەوای خەڵكە، بەڵام نابێت سەربكێشێت بۆ توندوتیژی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەو وتانەی رۆحانی لە میانی لێدوانێكی تایبەتدا هات لە دانیشتنی پاش نیوەڕۆی دەستەی دەوڵەتدا لە بارەی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی ڕابردووی ئێران و وتی، "خەڵك مافی خۆیانە خۆپیشاندان بكەن، بەڵام دەبێت نەبنە هۆی دروست كردنی نیگەرانی لەسەر ژیانی خەڵك و باری ئاسایشی وڵات".

حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئەوەش ڕوون بکەینەوە کە ئێمە نەتەوەیێکی ئازادین، بەگوێرەی دەستوور گەل ئازادیی تەواوی ڕادەربڕینی خۆی هەیە وەک ڕەخنەگرتن و تەنانەت ناڕەزایەتیش، بەڵام نابێت کەشێکی وا دروست بکرێت کە لایەنگرانی شۆڕش و گەل لە حاڵەتێکی دوودڵیدا بن لەسەر ژیان و ئارامییان.

رووحانى گوتيشى: "حكومه‌تى ئێران پێشوازى له‌ ره‌خنه‌كان ده‌كات و دووپاتيشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت رێگه‌ به‌ گەل بده‌ن خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ربڕينى بۆچوونه‌كانيان بده‌ن".

ناوبراو داواشی لە میدیاکانی دەوڵەت کرد ڕا و ڕای جیاواز بگەیەنێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگی ناڕەزایەتی لە دژی بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکانی ڕاگەیاندن بەرزبووەوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ڕۆحانی هەروەها ڕەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گرت لە بارەی وتەكانی كە لە تویتەر بڵاوی دەكاتەوە و وتی، "دیارە لە یادی نەماوە كە هەر خۆی بوو چەند مانگێك لە مەوبەر بە خەڵكی ئێرانی دەوت تیرۆرست".

ڕۆحانی زیادی کرد پێویستە دەزگا حکومییەکان پانتاییێک بۆ ڕەخنەگرتنی هاووڵاتییەکانی دەستەبەر بکات و هاوکات هۆشداری دایە خۆپیشاندەران لە ئەنجام‌دانی هەر کارێکی توندوتیژی.

ناوبراو وتیشی "ڕەخنەگرتن شتێکە و توندوتیژی و تێکدانی کەرەستە و دامەزراوەکان شتێکی ترە، پێویستە دەزگاکانی حکوومەت پانتاییێک بۆ ڕەخنە و ناڕەزاییی مەشرووع فەراهەم بکەن".

ڕۆحانی ئەوەشی خستە ڕوو: "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مافی ئەوەی نییە هاوسۆزی بۆ خۆپیشاندەرە ئێرانییەکان دەرببڕێت، بە تایبەت کە چەند مانگێک لەمەوبەر نەتەوەی ئێرانی بە تیرۆریست ناو برد".

لە کۆتایی وتەکانیدا ڕۆحانی جەختی کردەوە چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشەکان ئاسان نییە و پێویستی بە کاتە، بۆیە دەبێت حکوومەت و گەل هاوکاریی یەکتری بکەن لەو ڕووەوە.

ئەو وتانەی سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو 8ی بەفرانبار بەهۆی خراپیی ڕەوشی ئابوورییەوە، خۆپیشاندانەکان لە شاری مەشهەدی ئێران دووەم گەورە شاری ئەو وڵاتەوە دەستی پێکرد و چەند شاری ئێرانی گرتەوە و لە چەند شوێنێکیش توندو تیژی و تێک دانی سامانی گشتیی لێکەوتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9919

Your Comment

You are replying to: .
captcha