بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە: جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە هەر چەشنە هەوڵێک سەبارەت بە گۆڕدرانی نرخی سووتەمەنییەکان، بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ تەنها لە لایەن وتەبێژی دەوڵەت یا نووسینگەکەیانەوە ڕادەگەیێندرێت.
کاژێرێک پێش ئێستا یەکێک لە هەواڵدەرییەکان لە زاری نوێنەرێکی پەرلەمانەوە ڕایگەیاند: نەوبەخت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنی تەلفیقدا وتوویەتی دەوڵەت ئامادەیە نرخی بەنزین بۆ 1200 تمەن بەرز بکاتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment