به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی هه‌واڵی ڕووسیا تووده‌ی، شاره‌زایانی ئیداره‌ی "ڕووس بریرۆد نادزۆر" بۆ چاودێری کردنی سروشت، شی کردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته کردوووه و وه‌ک دیارده‌یێکی ئاڵۆز ته‌ماشایان کردوووه، به‌ڵام یه‌که‌م جار نییه له شاره‌کانی ڕووسیا به‌فری ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌بارێت.
ئه‌و به‌فره‌ی که باریوه ڕه‌نگی شین بوووه و له شه‌قامه‌کانی سانپترسبۆرگ بینراوه. له گه‌ڕه‌که کۆتاییه‌کانی ئه‌و شاره‌شدا له نزیک باڵه‌خانه‌یێکی کۆنی پشتگوێ‌خراودا به‌فرێکی زۆری ڕه‌نگ بنه‌وشه‌یش بینراوه که شه‌قامه‌کانی داپۆشیوه.
ده‌رکه‌وتنی به‌فری ڕه‌نگاوڕه‌نگ مانای ئه‌و ناگه‌یێنێت که حاڵه‌تێکی زۆر ده‌گمه‌ن بێت له ڕووسیا چوونکه له پێشتردا و له ساڵی 2015 له شاری "تشیلیابینسک" له پارێزگای ئۆرالی ڕووسیا به‌فری شین باریوه و له ساڵی 2013شدا له پارێزگای "ئارخانگیلسک" به‌فری سوور باریوه و له ساڵی 2008یشدا له هه‌مان پارێزگا به‌فری زه‌رد باریوه.
شاره‌زایان باسیان له‌وه کردوووه دوای لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتوووه بارینی به‌فری ڕه‌نگاوڕه‌نگ په‌یوه‌ندیی به خۆڵبارین و گۆڕینی که‌شوهه‌واوه هه‌یه که به‌پێی وه‌رزه‌کان گۆڕانکاری جۆریی ده‌بیندرێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment