به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیی سووریا له‌و باره‌یه‌وه به ئه‌لمانیتۆری وتوووه: هه‌ڵوێستی ڕووسیا سه‌باره‌ت به به‌شداری کردنی کورده‌کان له دانیشتنی سۆچی نه‌گۆڕدراوه. له هه‌موو دانووستانهکانماندا ئه‌وان جه‌ختیان له سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌شداریی ئێمه له‌و دانیشتنه‌دا کردۆته‌وه. به ئێمه‌یان نهوتوووه ناوی که‌سێک ڤێتۆ کرابێته‌وه. ڕووسه‌کان به سیپان حه‌مۆیان وتبوو ئێمه هه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر به ئێوه نه‌گۆڕدراوه.
ناوبراو گوتیشی: ئێمه 30 له سه‌دی خاکی سووریامان به‌ده‌سته‌وه‌یه و گرینگ ئه‌وه نییه کێ به دوای چاره‌سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌و چاره‌سه‌ری ئێمه‌ی تێدا نه‌بین ناگاته ئه‌نجام. ئێمه به ڕاستی نازانین ئه‌نجامی دانیشتنی سۆچی ده‌بێته چی. ئه‌وان زه‌مینه‌یان بۆ به‌شداری کردنی 1500 که‌س ڕهخساندوووه.
ئاڵدار خه‌لیل زیادی کرد: کورده‌کان ستراتێژییێکیان گرتۆته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی ڕووسیا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به دژایه‌تی کردنی تورکیا بهێنێت. مانشێتی ئه‌و لیسته 55 که‌سییه‌ی ئێمه داومانه‌ته ڕووسیا ئه‌مه‌یه: "پێکهاته ئیداری و سیاسییه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌کان". بۆیه ناوی PYDمان نه‌هێناوه. یان هه‌ر ناوێکه که چاوه‌ڕوان ده‌کرا ئه‌ردۆغان ڤێتۆی بکاته‌وه له‌و لیسته‌دا نییه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئێمه به ڕووسه‌کانمان وت که ئێمه ته‌نها نوێنه‌ری کورد نابین. ئێمه له‌و دانیشتنه‌دا نوێنه‌ری عه‌ره‌ب، کورد، ئاشووری و چچنهکان ده‌بین. ئێمه لیستێکی 155 که‌سیمان ئاراسته کرد که نوێنه‌ری ڕه‌قه، حه‌سه‌که، قامیشلۆ، کۆبانێ و مه‌نبه‌جن. لیسته‌که‌ش هه‌ر به‌و شێوازه قبووڵ کرا. هیچ ناوێکش له‌و لیسته‌دا نییه که ئه‌ردۆغان دژایه‌تیی بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment