گوشارێکی سیاسی بۆ دیراسه‌ نه‌کردنی دۆسیه‌ی که‌وتنی مووسڵ هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: گوشارێکی سیاسی بۆ دیراسه‌ نه‌کردنی دۆسیه‌ی که‌وتنی مووسڵ له‌ئارادایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێسکه‌نده‌ر وه‌تووت له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ڕای‌گه‌یاند: کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه‌ ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پرسی که‌وتنی مووسڵ گه‌یاندۆته‌ ئه‌نجام و ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کردوووه‌ و ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش ڕاپۆرته‌که‌ی بۆ ده‌زگای دادی عێراق به‌رز کردۆته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد له‌و ڕاپۆرته‌دا ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ هێنراوه‌ که‌ له‌ که‌وتنی مووسڵ ده‌ستیان بوووه‌ و ده‌ری‌بڕی: گوشارگه‌لێکی سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگای دادی عێراقه‌وه‌ بۆ دیراسه‌ نه‌کردنی دۆسیه‌ی که‌وتنی مووسڵ له‌ئارادایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9862

Your Comment

You are replying to: .
captcha