کوردی سووریا پێداگره‌ له‌سه‌ر پاراستنی ته‌عامولی هاوکاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕووسیا

به‌شی جیهان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی کوردی سووریا ده‌ڵێت: کورده‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانیان کاریگه‌ری له‌ یه‌کتر وه‌ربگرێت هاوکات پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاش و له‌گه‌ڵ ڕووسیاش په‌ره‌ پێبده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی سووریا به‌ ئه‌لمانیتۆری وتوووه‌: ئێمه‌ نیگه‌رانی کاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراوی دۆناڵد تره‌مپ نیسبه‌ت به‌ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا نیین. ئێمه‌ ئیراده‌ی خۆمان بۆ هیچ که‌س ناشکێنین.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: کورد ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پێی وایه‌ ڕاست و دروسته‌. پێوه‌ندیشمان ته‌نیا به‌ یه‌ک وڵاته‌وه‌ نه‌به‌ستراوه‌. ئێمه‌ له‌ یه‌ک ئاستدا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاش و له‌گه‌ڵ ڕووسیاش هه‌یه‌. ئه‌مریکا دژی پێوه‌ندیی ئێمه‌ و ڕووسیا نییه‌. ئه‌وان ئێمه‌ ده‌ناسن و ده‌زانن پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کێ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9860

Your Comment

You are replying to: .
captcha