به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکی سووریا به ئه‌لمانیتۆری وتوووه: ئێمه نیگه‌رانی کاردانه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراوی دۆناڵد تره‌مپ نیسبه‌ت به پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا نیین. ئێمه ئیراده‌ی خۆمان بۆ هیچ که‌س ناشکێنین.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: کورد ئه‌وه ده‌کات که پێی وایه ڕاست و دروسته. پێوه‌ندیشمان ته‌نیا به یه‌ک وڵاته‌وه نه‌به‌ستراوه. ئێمه له یه‌ک ئاستدا پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاش و له‌گه‌ڵ ڕووسیاش هه‌یه. ئه‌مریکا دژی پێوه‌ندیی ئێمه و ڕووسیا نییه. ئه‌وان ئێمه ده‌ناسن و ده‌زانن پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کێ هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment