بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک رای گەیاندوووە: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەڵكانە و گوندەكانی دیكە كەندێناوە چڕ كردۆتەوە، لەو پێناوەدا سەرۆک كۆمار لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدراڵی لە پەیوەندیدا بوووە و بەڵێن دراوە كێشەكە كۆتاییی پێبهێندرێ و عەرەبەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئارێز عەبدوڵڵا وتوشیەتی: "جارێكی تر خەڵكی ناحیەی سەرگەران و تەواوی گوندەكانی كەندێناوە دڵنیا دەكەینەوە لەگەڵیان دەبین و هەرگیز ڕێگە نادەین جارێكی تر گوندەكانیان داگیر بكرێنەوە و چاوەڕوانین سبەی دوو سبەی كێشەكە كۆتایی بێت، سەردەمی داگیركردن و تەعریب كردنەوەش كۆتایی هاتووە".
لە لایێکی دیكەشەوە ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێكدا كە وێنەیێکی بۆ خەڵك نێردراوە ڕای گەیاندوووە، دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زانیاری ئەوەی پێگەیشتووە كە هاووڵاتییانی كورد لە گوندی پەڵكانە و چەند گوندێكی تری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای كەركووک ڕووبەڕووی هەڕەشەی ڕاگواستن بۆنەتەوە، بەشێوەیێكی بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ لە پەیوەندیدا بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردوووە، ئەمڕۆ جگە لە سەرۆک وەزیران، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدا بووە و زانیاری تەواویان پێداوە لە بارەی ئەو هەڕەشانەی لە هاووڵاتییانی كورد دەكرێن لەو ناوچەیە بە پشتیوانیی هێزێكی پۆلیسی ئیتحادی.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "بە سوپاسەوە وەزیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگەیاندم كە هەڕەشە و هەوڵەكانی ڕاگواستنی كوردیان لەو ناوچەیە ڕاگرتوووە و ڕێوشوێنی پێویستیش دژی ئەنجامدەرانی دەگرنەبەر، جەختیشی كردەوە كە حكوومەتی عێراق ئاگاداری ئەو كارە نەبوووە و ڕەفتاری شەخسی بوون".
سهرچاوه: تۆڕی میدیاییی خهڵک
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment