به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشتر 6 فڕۆکه‌ی جۆری ATRی کڕدراو گه‌یشتبوونه ئێران و شه‌وی ڕابردووش ئه‌و دوو فڕۆکه‌یه له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئابادی تاران نیشتنه‌وه و به‌و شێوازه‌ش ئێستا ئێران 8 فڕۆکه‌ی موسافیرهه‌ڵگری له‌و جۆره‌ی هه‌یه.
فڕۆکه‌که توانای هه‌ڵگرتنی 72 که‌سی هه‌یه و مه‌ودای 1528 کیلۆمه‌تر ده‌بڕێت و فڕۆکه‌یێکی بێ‌وه‌ی و پێشکه‌وتوووه و له که‌رتی وزه‌شدا به‌نزینی زۆر که‌م ده‌بڕێنێته‌وه. فڕۆکه‌که له هه‌موو جۆره که‌شوهه‌وایێکدا توانای فڕینی هه‌یه و کابینی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ته‌یار کراوه به مۆنیتۆری زۆر پێشکه‌وتوو و جامه‌کانیشی له باری ته‌کنیکی و سیسته‌می ئه‌لێکترۆنییه‌وه هاوشێوه‌ی مۆدێلی پێشکه‌وتووی ئه‌یرباسی A-350یه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ پاش ڕێککه‌وتنی به‌رجام و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌کان، گرێبه‌ستی کڕینی 100 فڕۆکه‌ی موسافیرهه‌ڵگر له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئه‌یرباسی فه‌ڕه‌نسا، 80 فڕۆکه‌ی بووئینگی ئه‌مریکی و 20 فڕۆکه‌ی کۆمپانیای ATR واژۆ کرا که تا ئێستا 8 فڕۆکه‌ی ATR و 3 فڕۆکه‌ی ئه‌یرباس ڕاده‌ستی ئێران کراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment