کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیاوه وه‌ده‌ست هاتوون ئه‌خیر ڕێککه‌وتنی کڕینی سیسته‌می مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه واژۆ کراوه و به‌و پێیه‌ش تورکیا 4 سیسته‌می به‌رگری به بڕی 2.5 میلیارد دۆلار ده‌کڕێت و ئه‌وه‌ش یه‌که‌م وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆیه که ئه‌و چه‌که ستراتێژیکه‌ی له ناتۆ کڕیوه.
سێرگه‌ی چمێزۆف سه‌رۆکی کۆمپانیای ڕووسیی ته‌ک پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: مۆسکۆ زیاتر له نیوه‌ی تێچووی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400 وه‌کوو قه‌رز به تورکیا ده‌دات و یه‌که‌م سیسته‌می خۆی له مانگی مارچی 2020دا ده‌گه‌یێنێته تورکیا.
S-400ی ڕووسی پێشکه‌وتووترین سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی و ئاسمانی دوورهمهودایه که ده‌توانێت سێ جۆر مووشه‌ک هه‌ڵبگرێت که توانای خاپوور کردنی ئامانجی جۆربه‌جۆر و به تایبه‌ت مووشه‌کی بالستیک و کرووزی هه‌یه. ئه‌و سیسته‌مه هاوکات توانای کردنه ئامانجی 300 خاڵی جۆربه‌جۆری هه‌یه و زیاتر له 27 کیلۆمه‌تریش مه‌ودا ده‌بڕێت.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment