به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید عه‌باس ساڵحی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه 9ی به‌فرانبار به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: به مه‌به‌ستی هاوخه‌می نواندن و پیشاندانی که‌لتووری ناوچه‌که فێستیڤاڵێک به به‌شداریی قه‌ومییه‌ته جۆربه‌جۆره‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو زیادی کرد: له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد چه‌ندین پرۆژه‌مان داڕێژراوه که چێ‌کردنی کۆگه‌ی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی سه‌رپێڵ زه‌هاو و شاری سه‌رمه‌ست و هه‌روه‌ها نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی کۆگه‌ی ڕووخاوی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی سه‌ڵاسی باوه‌جانی و یاریگای ئه‌زگه‌ڵه له نموونه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌یه.
ساڵحی گوتیشی: 7 کتێبخانه‌ی ناوچه‌که خه‌ساریان لێکه‌وتوووه و دوو له‌و کتێبخانانه پێویستیان به نۆژه‌ن کردنه‌وه هه‌یه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی تا ئێستا 100 به‌رنامه‌ی جۆربه‌جۆری له ناوچه‌که به‌ڕێوه بردوووه.
وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌و فێستیڤاڵه‌ی بڕیاره به‌ڕێوه بچێت، گوتی: له‌و مێهره‌جانه‌دا بۆ ماوه‌ی 32 حه‌فته فه‌رهه‌نگی ئێرانی نمایش ده‌کرێت و هاووڵاتییان هه‌موو حه‌فته‌یێک فه‌رهه‌نگی ئیتنیکێکی ئێرانی ده‌ناسن و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی منداڵانیش یه‌ک له پڕۆژه‌کانی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت.
ساڵحی له کۆتاییدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو هه‌ندێک پلانمان پێیه بۆ ڕۆژنامه‌وانان و میدیاکارانیش که خه‌ساری گیانی و دارایی‌یان لێکه‌وتوووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌که به کار بهێنین و قه‌رزی بانکییان بۆ ته‌رخان بکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment