گەندەڵیی ئابووری هۆکاری هەژاری لە پارێزگاکانی عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پارلەمانی عێراق باس لەوە دەکات گەندەڵیی حکوومەت هۆکاری هەژاری و بێبەشی لە هەندێ پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراقە و جەخت دەکاتەوە: ئەم بابەتە هیچ پێوەندییێکی بە پشکی سەتا ١٧ی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتیی عێراق نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەماڵ کۆچەر نوێنەری پارلەمانی عێراق لە پارتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: ئەو جۆرەی هەندێک ئیدیعا دەکەن پشکی سەتا ١٧ی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتیی عێراق هۆکاری بێبەشی و هەژاری لە پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق نییە، بەڵکوو گەندەڵی هۆکاری سەرەکیی ئەو بابەتەیە. هەربۆیەش بەغدا دەبێ سەرەتا گەندەڵی لەو پارێزگایانە ڕیشەکێش بکات و پاشان بووجەیان بۆ تەرخان بکات تاوەکوو هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایانەش بتوانن بە شەرافەتەوە بژین و خەریکی ئاوەدان کردنەوەی پارێزگاکانیان بن.

کۆچەر هۆشداریشی دا ئەگەر بێت و بەغدا و پارلەمانی فیدراڵی پێداگر بن لەسەر کەم کردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتی ئەوا کوردەکانیش هەندێ بژاریان لەبەر دەستە کە ڕووی تێدەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9839

Your Comment

You are replying to: .
captcha