فرۆشتنی ئوتومبێلە دەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیشاندەری قووڵایی قەیرانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: فرۆشتنی ئوتومبێلە دەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان پیشاندەری قووڵایی قەیران لە هەرێمی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامل زەیدی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: فرۆشتنی ئوتۆمبێلە دەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی نایاسایی نییە بەڵام ئەو هەوڵە پیشاندەری گەیشتن بە قەیرانێکی ئابووریی قووڵ لە هەرێمی کوردستانە ئەوەش بە بۆنەی مکووڕ بوونی هەولێر لە سەر هەڵویستەکانییەتی.

زەیدی جەختی کردەوە: باشتر ئەوەیە کە بەغدا و هەولێر لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ چارەسەریی کێشەکان نێوانیان کەڵک وەربگرن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 9838

Your Comment

You are replying to: .
captcha