بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی پاش نیوەڕۆی پێنجشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەرەنجامەکانی سەدرانی خۆی بۆ ئیلامی لێکدایەوە.
ناوبراو لەو گفتوگۆیەدا ڕاپۆرتێکی لە ئاکامی سەردانەکەی بۆ ئیلام دەر کرد و وتی: گرینگترین مەبەستی ئەو سەردانە ئاشنا بوون لەگەڵ دۆخی دادی ئیلام و کەم وکوڕییەکانی بوو کە توانیمان کێشەکان بدۆزینەوە.
لاریجانی درێژەی دا: لە سێ ساڵی داهاتوودا گوژمەیێکی باش بۆ تۆکمە کردنی دەزگای داد لە ئیلام پێش بینی کراوە و تەرخان دەکرێت، لەو سێ ساڵەدا دۆخی دەزگای دەد لە پارێزگای ئیلامدا ئاڵۆگۆڕی زۆری بە سەردا دێت.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە کۆتاییدا وتی: لەم سەردانە دوو ڕۆژەیەدا هەندێک بەرنامەی باشمان بوو، لەوان دیدار لە گەڵ دادوەران و بەرپرسانی دەزگای دادی ئیلام و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیدرایی پارێزگا و سەردانی نوخبەکان و ئەندامانی لیژنەی زانستیی زانستگا و سەردانی بنەماڵەی شەهیدان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment