عەبادی خۆڵ دەکاتە چاوی خەڵکەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری میدیاییی نووسینگەی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ڕای‌گەیاند: وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق کە گوایە حکوومەتی هەرێم خۆی دەتوانێت مووچەی کارمەندەکانی بدات خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و بە لاڕێدا بردنی بیری گشتییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەفاح مەحموود لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لەوە دەکات داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان پاش هێرشی هێزە عێراقییەکان بۆسەر کەرکووک نیوە بووە و هەرێمی کوردستان لە هەناردە کردنی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا بێبەش کراوە و ئێستا تەنیا ٢٢٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە نەوت هەناردە دەکات.

ناوبراو زیاتر وتیشی: حکوومەتی هەرێم پێویستی بە بڕی یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار هەیە تاوەکوو خۆی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات، کەواتە وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک‌وەزیرنی عێراق کە گوایە حکوومەتی هەرێم خۆی توانای ئەو کارەی هەیە جۆرێک لە بە لاڕێ بردنی بیری گشتی و خۆڵ کردنە چاوی خەڵکە.

کەفاح مەحموود جەختی لەوەش کردەوە کە هەڵمەتی حکوومەتی هەرێم بۆ کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و پاشەکەوتی تێچووەکانی حکوومەت بۆتە هۆکاری ناڕەزایی و خۆپیشاندانی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان و پێکدادانی نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان و سووتانی بنکە و بارەگای پارتەکانیشی لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوە: «بغداد الیوم»

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9836

Your Comment

You are replying to: .
captcha