بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی سەردانەکانی شاندی وەرزشی عێراقی لە ئیمکانات و جیهازاتی وەرزشیی وڵات، شاندەکە ئیمکاناتی سایت و هۆڵی فەدراسیۆنی تیر هاویشتنی وڵاتیان بەسەر کردەوە.
شاندەکە پاشان سایتی ئامانجی باڵەفڕ و هۆڵی تفەنگ و دەمانچەشیان بینی و وێڕای دەربڕینی ڕەزایەت لە جیهازات و ئیمکاناتی ئەم بەشە لە وەرزشی وڵات لەگەڵ چەند وەرزشوانێک قسە و باسیان کرد.
دادگەر، سەرۆکی فەدراسیۆنی تیرهاویشتنی وڵات پاش ئاراستە کردنی چەند ڕوون کردنەوەیێک سەبارەت بە تێکڕای کۆمەڵەکە و دۆخی وەرزشی تیرهاویشتن لە ئێران، لەوحێکی بیرەوەری و لێکتێگەیشتننامەیێکی پێشکەشی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی نەتەوەییی ئۆلەمپیکی عێراق کرد.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment