بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: له سه‌ر داوای یه‌كێتیی ئهو‌وروپا نێچیرڤان بارزانی پاش سه‌ری ساڵ سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كات و ژماره‌یێک پرسی په‌یوه‌ست به‌هه‌رێم و به‌غدا، ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا تاوتوێ ده‌كات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌رنامه‌یێكی سێ ساڵه‌ی نوێی بۆ عێراق داڕشتووه، كه له سه‌ره‌تای 2018ه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر عێراق پابه‌ندی ئه‌و به‌رنامه نوێیه نه‌بێت زیانی گه‌وره ده‌كات.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یه‌كێتی ئه‌ورووپا فشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌ریتانیا، ناوبراو چاوی بكه‌وێت به ترێزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment