به‌غدا ده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیی سلێمانى ڕای‌گەیاند: به‌غدا ده‌رمان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى ‌ڕای‌گەیاند: "بڕێک دەرمان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ سلێمانى و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ده‌رمانى دیكه‌ش ره‌وانه‌بكرێت".

دکتور میران محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، له‌باره‌ى ئه‌و ده‌رمانه‌ى له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتووه‌ ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌نده‌ زۆر نییه‌ بڵێین ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانمان ده‌بووژێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌وه‌ باشتره‌ هیچ نه‌نێردرێت، زۆرتر حه‌ب و شرووب و ژیناوى پزیشكییه‌، به‌ڵام پێمان‌وایه‌ به‌م نزیكانه‌ ده‌رمانى شێرپه‌نجه‌ش بنێرن".

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 9791

Your Comment

You are replying to: .
captcha