بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانا روستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند: ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2018ی عێراق گەڕاوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و ئێمەش بەرلەوەی بێتەوە پەرلەمان ویستوومانە رەزامەندیی کوتلە و لایەنە سیاسییەکان بەدەست بێنین، بۆ ئەوەی رازی بن بە دەنگدان لەسەر پشکی 17%ی ھەرێمی کوردستان، بەڵام پێیان وایە ئەو رێژەیە زۆرە بۆ ھەرێمی کوردستان و داوای سەرژمێری و داتای وەزارەتی پلاندان دەکەن.
ناوبراو روونیشی کردەوە، زۆربەی کوتلەکان و فراکسیۆنەکان پیان وایە تەنیا یەک پێوەر ھەیە بۆ ھەموو عێراق، ئەویش سەرژمێرییە لەوشدا ھەرێمى کوردستان 13%ی دانیشتوانی عێراقە.
سەرچاوە: دواڕۆژ
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment