پێویستە بیانوو نەدرێت بە تورکیا، شەنگال تەحەمولی شەڕێکی تر ناکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قائیمقامی شنگال رایگەیاند، وەک شنگالییەکان داواکارن هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شنگالدا نەمێنێت هەتا بیانوو نەدەن بە تورکیا و غەیری تورکیا پیلان و شنگال تەحەمولی شەڕێکی تر ناکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "لەئێستادا دۆزی شنگال بووەتە دۆزێکی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی، شنگال بەشێکە لە عێراق و سەر بەپارێزگای مووسڵە، شنگال دەڤەرێکی وێران و جینۆسایدکراوە کێشەی شنگال کێشەیەک نیە لەنێوان پەکەکە و تورکیا بەڵکوو کێشەیەکە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە هیوادارین چارەسەر بکرێت.

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە بەشێکین لە عێراق، وەک خۆمان هیچ دەسەڵاتێکمان نیە حکوومەتی بەغدا و پارێزگاری مووسڵ دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، ئێمە وەک شنگالیەکان دەڵێین نابێت یەک کێشە بێتە ناو شنگال، شنگالیەکان دەبێت بگەڕێنەوە نە ڕێگە بدرێت برایانی پەکەکە هێرش بکەن و نەڕێگە بدرێت تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال، دۆخی شنگال تەحەمولی هیچ کێشە و شەڕێکی تر ناکات".

ناوبراو باسی لەوەش کرد، "پێشتر رێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام درا لەسەر شنگال بڕیار بوو لیژنەیێک پێکبهێنرێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە ئێمە وەک شنگالیەکان داوامان کردوە یەک چەکدار لەسەنتەری شارەکە نەمێنێت و شنگال ببێتە ناوچەیێکی لەچەک داماڵراو".

قائیمقامی شنگال ئەوەشی وت، وەک شەنگالییەکان داواکارن هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شەنگالدا نەمێنێت هەتا دەرگا نەکەنەوە و بیانوو نەدەن بە تورکیا و غەیری تورکیا پیلان و ئەجێندای خۆیان جێبەجێ بکەن، داخوازم لە حکوومەتی عێراقیش بەپێی یاسای دەستووری و مرۆڤایەتی خۆیان بکەنە خاوەنی شنگال، چوونکە شەنگال تەحەمولی شەڕێکی تر ناکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 979

Your Comment

You are replying to: .
captcha