سەردەشت دەروازەی داخڵ بوونی مادە هۆشبەرەکان نییە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- فەرمانداری سەردەشت ڕای­گەیاند: ئەو باوەڕە کە سەردەشت بەبۆنەی سنووری بوونییەوە دەروازەی داخڵ بوونی مادە هۆشبەرەکانە هەڵەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نژاد جەهانی ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی بەفرانبار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەوئاهەنگیی بەرەنگاربوونە لەگەڵ مادە هۆشبەرەکانی شاری سەردەشت وتی: ئەو باوەڕە کە سەردەشت بەبۆنەی سنووری بوونییەوە دەروازەی داخڵ بوونی مادە هۆشبەرەکانە، دوورە لە ڕاستی و خەساری زۆری لە سەدرەشت داوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەپێی ئامارێک کە لەلایەن فەرماندەی ئینتیزامی پارێزگای کوردستانەوە ڕاگەیێنداراوە، ئەوەش لە کۆبوونەوەی هاوبەشیاندا لەگەڵ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە میواندارێتیی سەردەشت، لە ساڵی 96دا هیچ یەک لەو مادە هۆشبەرانە کە لە پارێزگای کوردستان دۆزراونەتەوە سەرچاوەکەیان سەردەشت نەبووە.

فەرمانداری سەردەشت وتیشی: تووش بوون بە مادە هۆشبەرەکانەوە هەڕەشەیێکە بۆ سەر هەموو وڵات و هەموو جیهان و ئەگەر هەڵی بسەنگێنین سەردەشت لەچاو ناوچەکانی دیکەوە تووشبوووی مادەی هۆشبەری کەمترە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9789

Your Comment

You are replying to: .
captcha