ئەوانەی هەموو ئیمکاناتی حکوومییان پێ بوو یان ئێستا پێیانە بۆیان نییە دەوری ئۆپۆزسیۆن بگێڕن

بەشی ئێران/ کوردی- لە سەروبەندی بیرئانینی ڕۆژی 9ی بەفرانبار ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگیی بانگەوازی ئیسلامیدا ڕای­گەیاند: ئەوانەی هەموو ئیمکاناتی حکوومییان پێ بوووە یان ئێستا پێیانە بۆیان نییە دەوری ئۆپۆزسیۆن بگێڕن بەڵکوو دەبێت وەڵامدەر بن نەک دژ بە ئەم و ئەو دەوری مودەعی بگێڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری ئەندامانی ئەنجومەنی هەماهەنگیی بانگەوازی ئیسلامیدا سەبارت بە پیلانی دوژمنان بەرانبەر بە ئێران ڕایان­گەیاند: لە شەڕدا دەبێت بۆی بچیت کە دوژمن چ پیلانێکی لە مێشکدایە. بەڵام ئەمڕۆکە چیتر بۆچوونی ناوێت. ئێستا بە هەزاران تۆپخانەی درۆ و ساختەچییەتی ڕووی لە گەلی ئێران کردوووە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش جەختیشی کردەوە: ئێستا هەندێک کەسیش لە ناوخۆی وڵات هەمان کاری دوژمن ئەنجام دەدەن. بێ هیوا کردنی گەل، تۆمەتبار کردنی یەکتری و درۆی زلە کە دوژمنمان لێ ڕاست دەکاتەوە بۆتە پیشەی هەندێک کەس و لایەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە توندی ڕەخنەی لە ئەمریکاش گرت و وتی: ئەمریکا بۆ خۆی یەک لە گەندەڵترین و چەواشەکارترین حکوومەتەکانی جیهانە. تیرۆریست بەخێو ئەکەن؛ تا ئەو جێگای لە توانایاندا بوو پاڵپشتیی داعشیان کرد؛ یارمەتیی دیکتاتۆرەکان و شای ئێران و پاشای سعوودیەیان داوە. پاڵپشتیی تاوانەکانی یەمەن و فەڵەستین دەکەن؛ لە نێو وڵاتی خۆیان تاوان شەپۆل دەدات؛ پۆلیسی ئەمریکی بە بێ تاوان منداڵی ڕەش­پێس ئەکوژێت و دواتر ئەستۆپاکیی لە دادگە دەسەلمێندرێت؛ ئەوسا دێن و ڕەخنە لە دەزگای دادی ئێران دەگرن.

بەڕێزیان سەبارەت بە دەزگای دادی ئێرانیش وتیان: هەڵبەت دەزگای دادیش و دەزگای جێبەجێ­کاری ئێمەش بێگومان ڕەخنەی لە سەرە و وا نییە کە هیچ نوقسانی تێدا نەبێت منیش لەو بابەتە بێ­ئاگا نیم بگرە لە هەموانیش زیاتر ئاگام لەو بابەتە بێت بەڵام لایەنی ئیجابیی بابەتەکەش دەبینم.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9780

Your Comment

You are replying to: .
captcha