به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئه‌ورووپا (OSCE) داوای له به‌رپرسانی تورکیا کرد هه‌موو ڕۆژنامه‌وانه زیندانی کراوه‌کان ئازاد بکات و واز له ده‌ستگیر کردنیان بهێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی که دادگه‌یێک له تورکیا بڕیاری درێژه‌ی ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانبه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی جمهوورییه‌تی ده‌ر کرد، نوێنه‌ری ئازادی ڕاگه‌یاندن OSCE به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک خوازیاری ئازادیی هه‌موو ڕۆژنامه‌وانانی زیندانی کراو له تورکیا بوو.
لقی 27ی دادگه‌ی سزای ئه‌سته‌نبۆڵ ماوه‌ی زیندانی بوونی ئه‌حمه‌د شیک ڕۆژنامه‌وانی باڵا، موراد سابۆنجۆ سه‌رنووسه‌ر، ئاکین ئاتالای به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخۆ و ئه‌مره ئهیپهر، ژمێریاری ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی درێژ کرده‌وه.
پاش ئه‌و بڕیاره، هارلم دزیر نوێنه‌ری ئازادی ڕاگه‌یاندن OSCE وتی: "من داواکه‌م له به‌رپرسانی تورکیا بۆ کۆتایی هێنان به‌و دادگه‌یی کردنه دووپات ده‌که‌مه‌وه. فه‌رمانبه‌ران و ڕۆژنامه‌وانانی جمهوورییه‌ت زیاتر له ساڵێکه به ناحه‌ق له زیندان دان و تۆمهتگهلێکیان خستۆته پاڵیانه‌وه که تا ئێستا نه‌سه‌لمێندراوه."
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه و وتی: ئه‌نجامێکی ناحه‌زی ده‌بێت له‌وان "گوشارخستنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و بێ هیواکردنیان" و "لاوازکردنی که‌شی دیالۆگی گشتی و پڕۆسه‌ی دیموکراسی له تورکیا".
دزیر زیادیشی کرد: "ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره دژی ڕۆژنامه‌وانی جیدی و مانادار و که‌شی ڕه‌خنه‌گرتن له وڵاته."
ناوبراو وتیشی: "ئه‌حمه‌د شیک و هاوکارانی نموونه‌یێکی به‌رچاوی ڕۆژنامه‌وانی لێهاتوون و له جیاتی گرتنه‌وه‌ی ئازادی له‌وان ده‌بێ پاڵپشتی له کاره‌کانیان بکرێت."
نوێنه‌ری OSCE جه‌ختی کرده‌وه: "سزادان به زیندانی درێژخایه‌ن ڕاستیێکی ناحه‌زه که هه‌ر ڕۆژنامه‌وانێک له تورکیا بهرهوڕوویێتی، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تا کاتی دادگه‌یی کردنیان ئازاد ده‌کرێن. ئه‌م بابه‌ته دۆخی ئازادیی ڕاگه‌یێنه‌ری و ئازادی ڕاده‌ربڕین له تورکیای قه‌یرانی کردوووه."
فه‌رمانبه‌رانی ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت سێ تۆمه‌تیان ده‌خرێته پاڵ که بریتیین له: "پاڵپشتی کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، پاڵپشتی له پارتی به‌ره‌ی گه‌لانی شۆڕشگێڕ (DHKP-C) و پاڵپشتی له ڕێکخراوی تیرۆریستیی گوله‌ن (FETO)".
سه‌رچاوه: حوڕڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment