به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌یێکی ئه‌سته‌نبۆڵ ڕاوێژکارێکی پێشووی که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP)ی به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و "ئه‌ندام بوون له ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی چه‌کدار" به تاوانبار ناسی و حوکمی 10 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ ده‌رکرد.
دادگه‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ڕۆژی 22ی دیسێمبێری 2016 حوکمی ده‌ستگیر کردنی فاتح گۆرسه‌ل پڕۆفیسۆری زانستگا و ڕاوێژکاری باڵای قلیچدارئۆغڵۆی به تۆمه‌تی "ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی چه‌کدار" ده‌رکردبوو.
لقی 25ی دادگه‌ی سزای ئه‌سته‌نبۆڵ ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تی 11 تاوانباری لێک داوه‌ته‌وه که 7 که‌سیان زیندانی کرابوون و تۆمه‌ته‌که‌یان پێکهێنانی "پێکهاته‌ی زانستگاییی ڕێکخراوی تیرۆریستیی گوله‌ن (FETO) له زانستگای ئه‌سته‌نبۆڵ" بوو. دادستێنی ئه‌سته‌نبۆڵ داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ گۆرسه‌ل کردبوو.
ده‌وترێت له کۆبوونه‌وه‌ی دادگه‌دا که ڕۆژی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو گۆرسه‌ل تۆمه‌ته‌که‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه و ڕایگهیاندوووه: سه‌ره‌ڕای ئیدعای دادستێن هه‌رگیز پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی FETO نه‌بوووه.
ده‌وترێت گۆرسه‌ل له ئه‌پلیکه‌یشنی کورته‌په‌یامی بایلاک که‌ڵکی وه‌رگرتوووه که به دوای کووده‌تای بێئاکامی 15ی جووڵای 2016، سیسته‌می دادی تورکیا ئه‌و بابه‌ته به به‌ڵگه‌ی تاوانی ده‌ست هه‌بوون له کووده‌تا و په‌یڕه‌وی له فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ده‌زانێت.
پێشتر به بۆنه‌ی حوکمێکی حکوومه‌تی که به گوێره‌ی یاسای دۆخی نائاسایی بۆ گۆرسه‌ل ده‌رکرابوو، له کاری وانه‌وتنه‌وه‌ی له زانستگای ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌رکرابوو.
ناوبراو پێشتر ڕاوێژکاری باڵای قلیچدار ئۆغڵۆ له حه‌وزه‌ی زانست، ته‌کنه‌لۆجیا و پێوه‌ندییه‌کان بوووه.
CHP ڕایگهیاندوووه: پاش ده‌رکردنی گۆرسه‌ل له زانستگا چیتر وه‌کوو ڕاوێژکار خزمه‌تێکی بۆ ڕێبه‌ری CHP نه‌کردوووه.
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment