به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کورده‌کان له 100 ساڵی ڕابردوودا هه‌ر ده‌رفه‌تێکیان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی خه‌ونه‌کانیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌کار هێناوە و سەرەڕای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ندێک یه‌کڕیزی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش تا ڕاده‌یێک زه‌مینه‌که‌ی فه‌راهه‌م بوو به‌ڵام هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی زۆری تورکیا له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی کورده‌کان له سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مریکا له کورده‌کانی سووریا، کورده‌کانی عێراق و سووریا ناتوانن به‌و داواکارییه‌ی خۆیان له داهاتوویێکی نزیک بگه‌ن.
شینهۆوا زیاتر ده‌نووسێت: له ناوچه‌یێکدا که هه‌میشه پڕ له ته‌نگه‌ژه و ڕکابه‌ریی فیرقه‌یی بوووه، مومکینه سه‌ربه‌خۆ بوونی کورده‌کان بیانوویێکی دیکه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی زلهێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان فه‌راهه‌م بکات.
نازم جبووری ئاماژه به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری عێراق و بۆردومانی بنکه‌ی په‌که‌که ده‌کات و به شینهۆوا ده‌ڵێت: ئه‌نقه‌ره نه ته‌نها به توندی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دروست کردنی هه‌ر جۆره وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له سنووره‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه به‌ڵکوو هێرش ده‌کاته سه‌ر بنکه‌ی پارته دژبه‌ره‌کانی خۆی که له ناو هه‌رێمی کوردستاندان.
شینهۆوا ئاماژه به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان له مانگی سیپتێمبێری 2017 ده‌کات و ده‌نووسێت: هه‌رچه‌ند زیاتر له 90 له‌سه‌دی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگی ئه‌رێنییان به‌و بابه‌ته دا به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم تووڕه بوونی به‌غدا و زلهێزه نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یییه‌کانی به‌دواوه بوو که کاریگه‌رییێکی زۆریان له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌یه و به دوای پاراستنی هاوسه‌نگیی ده‌سه‌ڵاتن.
ئیبراهیم ئه‌میری شرۆڤه‌کاری سیاسی له عێراق به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ی ڕاگه‌یاند: پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم، هه‌رێمی کوردستان و کورده‌کانی عێراق زۆربه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی 25 ساڵی ڕابردوویان له ده‌ست دا و لێکه‌وته‌یێکی کاره‌ساتباریان به‌رکه‌وت.
شینهۆوا زیاتر ده‌نووسێت: تورکیاش که نیگه‌رانی به‌دواداچوونی سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن کورده‌کانی عێراق و سووریا و هه‌روه‌ها بزواندنی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی کورده‌کانی تورکیایه، هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورده‌کان و پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی قه‌له‌مڕه‌وی خۆی پاش شکستی داعش چڕ ده‌کاته‌وه. ڕووسیاش به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له ناوچه‌که هه‌وڵ بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی له‌رزۆکی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ وڵاتان و پێکهاته جۆراوجۆره‌کان له ناوچه‌که له‌وان کورد ده‌دات.
له ده‌رئه‌نجامدا، ئۆسامه دانوورا شرۆڤه‌کاری سووریا پرسی یه‌کڕیزیی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریای لێک ده‌داته‌وه.
ناوبراو پێی وایه کورده‌کان له یه‌کڕیزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌رئه‌نجامێک وه‌ده‌ست ناهێنن چوونکه سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستان وێده‌چێت ئه‌مریکا به بۆنه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ڕکابه‌ران له ناوچه‌که، کورده‌کانی سووریا به‌جێ بێڵێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی شینهۆوا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment