٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٣:١٠
شاسوار عه‌بدولواحید ئازاد کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ‌به ‌که‌فاله‌ت ئازاد کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ڕێبه‌رێکی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی پاش ده‌ستبه‌سه‌رکردنێکی چه‌ند ڕۆژه‌ ئازاد کرا.

‌ئازادیی ناوبراو له‌سه‌ر حوکمی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش و به‌ که‌فاله‌ت ئه‌نجام دراوه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی حه‌فته‌ی ڕابردووی هه‌رێمی کوردستان 5 که‌س کوژران و زیاتر له‌ 100 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و خه‌سارێکی زۆر له‌ بینا ده‌وڵه‌تییه‌کان و سامانی گشتی درا.

سه‌رچاوه‌: لوین پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9770

Your Comment

You are replying to: .
captcha