به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم عه‌قابی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی عێراقی "الصباح"دا ڕایگه‌یاند: له ساڵی نوێی زایینی‌دا به‌غدا کۆنتڕۆڵی ڕێڕه‌وه سنووری و ده‌ریایی و فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی عێراق و ڕێگرتن له هێنانه‌وه‌ی کاڵای قه‌ده‌غه‌کراو و ماوه به سه‌رچوو بۆ ناو وڵات.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: وێڕای ئاوڕدانه‌وه له‌وه‌ی که بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراق به‌ره‌وڕووی کورتهێنانێکی زۆر بۆته‌وه، ڕێکخراوی ده‌روازه سنوورییه‌کانی عێراق ده‌یه‌وێت چالاکیی ئه‌و ڕێڕه‌وانه په‌ره پێبدات و 5 له‌سه‌دی داهاته‌کانی عێراق له ڕێگای ئه‌و ڕێڕه‌وانه‌وه دابین بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment