به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونه‌وه‌که مه‌ولوود باوه‌موراد، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن به وه‌کاله‌ت به ڕووداوی ڕاگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یێکی دروست کردوووه بۆ گفتۆگۆ له‌باره‌ی سنووره‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان، ئه‌مڕۆ تاوتوێی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا کرا که پشت به چی یاسایێک ده‌به‌ستێت و بڕ‌یاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یێکی دیکه سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس بکرێت.
زه‌مینه‌یێکی یاسایی هه‌یه بۆ کۆتایی هێنان به ڕاگرتنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سێ مانگه عێراق به سه‌ر ئاسمانی کوردستانی‌دا سه‌پاندوووه. هه‌ولێر چاوه‌ڕوانه له‌ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تیدا 30ی ئه‌م مانگه گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی پێشتر راسته‌وخۆ له کوردستانه‌وه گه‌شتیان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه کردوووه باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا به پله‌ی یه‌که‌م زیانی بۆ خه‌ڵکی ئاسایی هه‌یه چوونکه ده‌بێ بۆ گه‌شت کردن بچنه به‌غدا، ئه‌وه‌ش هه‌م کاتی زیاتری ده‌وێت و هه‌م پاره‌ی زۆرتر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment