به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بوومه‌له‌رزه‌که کاژێر 12:54ی به‌ره‌به‌یان له قووڵاییی 12 کیلۆمه‌تریی زه‌وی، له مه‌ودای 17 کیلۆمه‌تریی که‌ره‌ج و 42 کیلۆمه‌تریی شاری تاران له نزیک شاری مه‌لارد ڕووی داوه.
ڕێکخراوی فریاکه‌وتنی ئێران ڕای‌گه‌یاندوووه: له بوومه‌له‌رزه‌که‌دا که‌سێکی 58 ساڵه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه و 56 که‌سی دیکه که له کاتی ڕاکردن بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گواستراونه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌شدا 53 که‌سیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کراون.
هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی تاران و ئه‌لبورز ڕایان‌گه‌یاندوووه: ڕۆژی چوارشه‌ممه قوتابخانه‌کانی پارێزگای ئه‌لبورز و شه‌ش شاری ڕۆژئاوای تاران پشوو ده‌بن.
دوای ڕوودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی فریاکه‌وتن خراونه‌ته ئاماده‌یی و داوا له هاووڵاتییان کراوه ئارامی خۆیان بپارێزن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فه‌تا، تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری، ڕای‌گه‌یاند: به‌ره‌وڕووی هه‌وڵه‌کانی ده‌نگۆنانه‌وه له‌باره‌ی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ده‌بێته‌وه. هاوکات ده‌رگای یاریگه‌کان و شوێنه کراوه‌کانی نوێژ کردن به ڕووی هاووڵاتییاندا کراوه‌ته‌وه و ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ خۆپاراستنی هاووڵاتییان له مه‌ترسییه‌کانی بوومه‌له‌رزه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment