بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەسەر دەزگای ئاسایشی سلێمانی و گەرمیاندا نییە و قوباد تاڵەبانیش هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێرو دهۆکدا نییە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد، "سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە هەولێر دەسەڵاتی بەسەر دەزگای ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان نییە، کاک قوباد تاڵەبانی برامان جێگری سەرۆک وەزیران هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر و دهۆکدا نییە، ئیتر ئەم فێڵکردنە لە خۆ بۆ؟"
ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەكرد: "ئەو کەسانەی دڵسۆزی خاکی پیرۆزی کوردستانن دەبێت بە ئێمە و یەکێتی بڵێن بیکەن بە یەک ئیدارەیی، مەڵێن توخوا مەیکەن بە دوو ئیدارەیی چونکە ئێستا دوو ئیدارەین".
ئاری هەرسین پێشی وایە، "لە هەندێک شوێنی کوردستان کادرێکی حزبی دەسەڵاتی لە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە زیاترە، ئەگەر بمانەوێت ئەم هەرێمەمان لەدەست نەچێت کە بە بۆچوونی من "ئەگەر وابڕوات لەکیسمان دەچێت" دەبێت ئێمە و یەکێتی متمانە بە یەکتر بکەین بەغدا گرنگ نییە و خۆمان گرنگین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment