لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەشێوەی دوو ئیدارەیی بەڕێوەدەبرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی ڕایدەگەیێنێت لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بەشێوەی دوو ئیدارەیی بەڕێوەدەبرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەسەر دەزگای ئاسایشی سلێمانی و گەرمیاندا نییە و قوباد تاڵەبانیش هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێرو دهۆکدا نییە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، "سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە هەولێر دەسەڵاتی بەسەر دەزگای ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان نییە، کاک قوباد تاڵەبانی برامان جێگری سەرۆک وەزیران هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر زێرەڤانی و پۆلیسی هەولێر و دهۆکدا نییە، ئیتر ئەم فێڵکردنە لە خۆ بۆ؟"

ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەكرد: "ئەو کەسانەی دڵسۆزی خاکی پیرۆزی کوردستانن دەبێت بە ئێمە و یەکێتی بڵێن بیکەن بە یەک ئیدارەیی، مەڵێن توخوا مەیکەن بە دوو ئیدارەیی چونکە ئێستا دوو ئیدارەین".

ئاری هەرسین پێشی وایە، "لە هەندێک شوێنی کوردستان کادرێکی حزبی دەسەڵاتی لە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە زیاترە، ئەگەر بمانەوێت ئەم هەرێمەمان لەدەست نەچێت کە بە بۆچوونی من "ئەگەر وابڕوات لەکیسمان دەچێت" دەبێت ئێمە و یەکێتی متمانە بە یەکتر بکەین بەغدا گرنگ نییە و خۆمان گرنگین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 976

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha