ساڵی نوێی زایینی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌ست پێده‌کات

به‌شی جیهان- ماڵپه‌ڕی نیووچاینا نووسیی: ساڵی 2018 دانووستانه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق ده‌ست پێده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی نیووچاینا که‌ سه‌ر به‌ هه‌واڵده‌ریی شینهۆوای چینه‌ له‌ ڕاپۆرتێکدا ده‌نووسێت: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێشتاکه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داپه‌ڕه‌ سه‌ختگیرانه‌کانی له‌ دژی هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆمه‌وه‌ درێژه‌ پێ بدات و له‌ ئه‌مساڵدا دانووستانێکی جیدیی نوێ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام نه‌درێت.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ له‌ درێژه‌دا نووسیی: وێده‌چێت ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ ساڵی نوێی زایینیدا -که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ 12ی مه‌ی 2018 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت- دانووستانێکی جیدی و نوێ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9759

Your Comment

You are replying to: .
captcha