ترەمپ بەردەوام بوو لە پلانەکەی ئۆباما نیسبەت بە کوردەکان

بەشی جیهان- جوان کۆڵ بڕوای وایە دۆناڵد ترەمپ نیسبەت بە کوردەکان جگە لە بەردەوام بوون لە بەرنامەکەی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هیچی تری لە سووریا نەکردوووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوکتۆر جوان کۆڵ مامۆستای بەشی مێژوو لە ئاکادیمیای میشیگانی ئەمریکا سەبارەت بە پلانی ترەمپ لە سەر کوردەکانی سووریا نووسیویەتی: ترەمپ ڕاست وەکوو ئۆباما تەنها ناوچەیێکی ئارامی بە دەوری کوردەکاندا دەستەبەر کردوووە و بۆ ئەو مەبەستەش 2000 هێزی تایبەتی سەربازیی بەکار هێناوە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ لە یادداشتێکی کورتی خۆیدا کە ماڵپەڕی Trouthdig بڵاوی کردۆتەوە ڕەخنە لە پلانی ترەمپ لە سووریا دەگرێت چوونکە بە وتەی ناوبراو ترەمپ هیچ پلانێکی پێ نییە بۆ سووریا ئەوەش لە حاڵێکدایە ڕووسیا و سوووریا نزیکە ببنە براوەی یارییەکە لە سووریا و ترەمپ تەنها ستراتێژییە پێشوووەکەی ئۆباما درێژە پێدەدات و ئەوەش یارمەتی گەیاندن بە کوردەکانی سووریای بەرتەسک کردبوەوە.

ئەو خاوەن­بیرەی بواری مێژوو ڕەخنە لە هاوکاریی نێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا دەگرێت و دەڵێت کوردەکان پاش سێ ساڵ بە هاوکاریی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانان توانییان پێتەختی داعش لەو گرووپە تیرۆریستییە بسێننەوە.

ناوبراو هەروەها وەکوو چەپخواز و ئانارشیست ناو لە کورد ئەبات.

News Code 9756

Your Comment

You are replying to: .
captcha