به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا ڕای گه‌یاند: له هێرشێکی ئاسمانی له‌باکووری عێراق دژی بنکه و بارگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان 7 ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه کوژران.
به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا له ناوچه‌کانی متینا، گره، ئاواشین و بازیان بارگاکانی PKKیانبوردومان کردووه. ئه‌و بارگایانه به که‌ڵک وه‌رگرتن له جیهازاتی سیخوڕی و دۆزینه‌وه له پێشه‌وه دیاری کرابوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌که، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا چه‌ندین په‌ناگه‌ی هێزه‌کانی PKK ته‌قێندرانه‌وه.
سوپای تورکیا له مانگی جووڵای 2015وه تا ئێستا بارگه‌کانی PKKیان له باکووری عێراق، به‌تایبه‌ت له نا وچه‌ی قه‌ندیل که ئوردوگا و ناوه‌ندی سه‌ره‌کیی ئه‌و گرووپه‌یه، کراوه‌ته ئامانجی گولـله‌کانی خۆیان.
شیاوی ئاماژه‌یه ڕۆژی ڕابردوو موراد قه‌ره‌ییلان له فه‌رمانده‌کانی PKK بیلانی یه‌ک ساڵ پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکوومه‌تی تورکیای ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌و ئاماره‌ی که حکوومه‌تی تورکیا له کوژراو و بریندارانی هێزه‌کانی PKK ڕای­ده‌گه‌یێنێت دوور له ڕاستی و زه‌ق کردنی بابه‌ته‌که‌یه. حکوومه‌تی تورکیاش هه‌روه‌ها ئه‌م تۆمه‌ته‌ی خستۆته پاڵ PKK و پێی وایه ئه‌و گرووپه بۆ بانگه‌شه‌ی کاریگه‌ر له نێوان خه‌ڵک، کاره‌کانی خۆیان زیاتر له‌وه‌ی که له ڕاستیدا بووه پیشان ده‌دات.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment