له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێراندا ڕێژه‌ی به‌ستراوه‌ییی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ به‌ فرۆشتنی نه‌وت زیادی کردوووه‌

به‌شی ئێران/کوردی- کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕای گه‌یاند: له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێراندا ڕێژه‌ی به‌ستراوه‌ییی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ به‌ فرۆشتنی نه‌وت زیادی کردوووه‌. ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌رپرسانی حکوومه‌ته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕای گه‌یاندوووه: ساڵی داهاتوو که‌متر له‌ ساڵانی پێشتر پشت به‌ داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستین و نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی داهاتی نه‌وت ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر سندووقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌، به‌ڵام به ‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆمیسیۆنی پلاندانان، به‌ستراوه‌ییی داهاتی ئێران به‌ نه‌وت، ساڵی داهاتوو 2% زیاد ده‌کات.

ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی په‌رله‌مانیش پێشبینی ده‌کات حکوومه‌ت نه‌توانێ ساڵی داهاتوو، وه‌ک له‌ پڕۆژه‌یاسادا دایناوه‌، داهاتی غه‌یره‌ نه‌وتی ده‌ست بخات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9754

Your Comment

You are replying to: .
captcha