عەبادی لەبەر ئەم دۆخە ئاڵۆزەی هەرێم پەلەی دانووستاندن لەگەڵ هەرێمی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حیزبی ئیسلامیی عێراق دەڵێت: دۆخی ئاڵۆزی هەرێمی کوردستان بۆتە هۆی ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ هەولێر پەلەی نەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەیاد سامەرایی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیی هەندێک زانیاریی لایە کە دەی­سەلمێنێت زۆر وڵات داوایان لە عەبادی کردوووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێک بکەوێت و تەنانەت یەک لە وڵاتە ئەورووپییەکان هەڕەشەی لە عەبادی کردوووە کە ئەگەر دەست بە پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ هەرێم نەکات یارمەتییە سەربازییەکانی خۆی بۆ عێراق دەوەستێنێت.

سامەرایی سەبارەت بە داخرانی گفتوگۆی نێوان بەغدا-هەولێر گوتیشی: کوردەکان نابێت هەرگیز چاوەڕوانی هاوپەیمانیی نێوان خۆیان و سوننەکان یان سەردانی وەفدی سوننە بۆ هەرێمی کوردستان بکەن چوونکە ئەو هەوڵانە هاوکێشەی سیاسی لە عێراق دەگۆڕێت.

سەرچاوە: ماڵپەڕی بەغدا یەوم

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 9750

Your Comment

You are replying to: .
captcha