بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی پۆلیسی فیدراڵ و ھەواڵگریی بەغدا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا، سێزدە ئەندامی داعشیان لە ژمارەیێک گەرەک و ناوچەی بەغدا دەستگیر کردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندام بوون لە داعش داواکراو بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە دەستگیرکراواەکان بەناوی جیاجیا لە کەرتەکانی باکووری بەغدا، دیجلە ، کەرکووک و نەینەوا سەربە داعش چەکدار بوون.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش روون کراوەتەوە، کە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی وتەکانیان رادەستی لایەنی دادوەریی کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment