ئیئتیلافه‌ سیاسییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق نادیاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی نووری مالیکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق کاردانه‌وه‌ی به‌و ڕاپۆرتانە پیشان دا کە باس لە دامه‌زراندنی ئیئتیلافی نێوان مالیکی و کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق دەکات و وتی: پلانی ئیئتیلافه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هێشتاکه‌ نادیاره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێشام ڕکابی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی نووری مالیکی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ڕای گه‌یاند: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو شه‌ریکە سیاسییەکان له‌ عێراق، نابێت وه‌کوو هاوپه‌یمانیی نێوانیان له‌ هه‌ڵبژاردن چاوی لێ بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: قۆناغی داهاتوو له‌ عێراق قۆناغی هاوپه‌یمانی و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پڕۆژەی "زۆرینه‌ی سیاسی"ی نووری مالیکی ده‌بێت.

ڕکابی جه‌ختی کرده‌وه‌ پێکهاته‌ی ئیئتیلافه‌کان هێشتاکه‌ نادیاره‌ و ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات سیاسه‌تێکه‌ که‌ مالیکی بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسییه‌کان په‌یڕه‌وی ده‌کات.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئامانجی گفتوگۆی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مدواییه‌ی نووری مالیکی له‌گه‌ڵ که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیی کوردی، ناردنی په‌یامێک بۆ گه‌لی کوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ هێشتاکه‌ کورده‌کان به‌شێک له‌ گه‌لی عێراق ده‌زانێت، بووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9748

Your Comment

You are replying to: .
captcha