وتوێژی تایبەتی دەمیرتاش لەگەڵ ڕۆژنامەی دیوار: ڕێژەی پێویست ببێتە سەتا ٥یش پارتی بزاڤی نەتەوەیی تورکیا پێی ناگات/ تورکای لە جیاتیی هێرش بۆ عفرین بیر لە هاوکاری لەگەڵ ڕۆژئاوا بکاتەوە
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی بەند کراوی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی دیوار ئاماژە دەکاتە دابەزاندنی ڕێژەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و جەخت دەکاتەوە ئەگەر تەنانەت ڕێژەی پێویستی هەڵبژاردنەکان بۆ سەتا ٥یش دابەزێت ئەوا پارتی بزاڤی نەتەوەیی ناتوانێت بگاتە ئەو ئاستە. دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا دەشڵێت: تورکیا ئەگەر لە ئێستادا لەجیاتیی ئەوەی بیر لە هێرش بۆ سەر عفرین بکاتەوە هەموو هێزی خۆی خڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێ چۆن دەتوانێت ببێتە هاوپەیمانێکی کوردەکانی ڕۆژئاوا بە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکیشەوە، دەرەنجامێکی زۆر باشتری بۆ هەموومان دەبێت. ئەگەر تورکیا بۆ پشتیوانی لە خەباتی پڕشانازیی خەڵکی ڕۆژئاوا لە جیاتی ئەمریکا و ڕووسیا سەرباز و هێزی بناردایە (وەک ئۆپەراسیۆنی مەزارگەی شا سڵێمان)، بۆ کورد و دیکەی گەلان و بۆ تورکیاش دەرەنجامی زۆر باشتری بەدواوە بوو. من پێم وایە ئەم بیرۆکەیە باشترین ئاڵتێرناتیڤ و جێگرەوەیە لە جیاتیی هێرش بۆ سەر عفرین.
عەبدوڵڵا گوڵ سەرۆککۆماری پێشووتری تورکیا داوای کرد پێداچوونەوە بە حوکمی حکوومەتی بکرێتەوە
سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا سەبارەت بە دەرهاویشتەی دانی حەسانەی یاسایی بە هاووڵاتیان بەپێی حوکمی نوێی حکوومەتی نیگەرانیی خۆی دەربڕی و داوای کرد ئەم حوکمە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
دابین کردنی حەسانەی یاسایی بۆ ئەو خەڵکەی دژ بە کوودەتاچییان وەستاون
حکوومەتی تورکیا لە ڕێگای حوکمێکی نوێی حکوومەتییەوە حەسانەی یاسایی دەداتە ئەو کەسانەی لە شەوی کوودەتا و ڕۆژی پاش ئەوەش بەرامبەر کوودەتاچییەکان وەستاونەتەوە و ڕەنگە دەستیان دابێتە هەندێک تاوانیشەوە.
موراد قارایلان: پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٨ خەباتێکی کاریگەرتر دژ بە حکوومەتی تورکیا دەست پێدەکات
موراد قارایلان ئەندامی کۆنسەی ڕێبەرایەتیی پەکەکە ڕایگەیاند خەباتی پارتەکەی دژ بە حکوومەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ساڵانی پێشوو جیاواز دەبێت و بە شێوەیێکی کاریگەرتر درێژەی پێدەدرێت.
لزگین بۆتان نوێنەری هەدەپە دەستبەسەر کرا
لزگین بۆتان نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا لەلایەن پۆلیسی ئەستەمووڵەوە دەستگیر کرا.
نزیک بە ٢ ملیار دۆلار دانەوێڵە لە کوردستانی تورکیاوە هەناردە کراوە
لە ماوەی مانگی جانیڤێری تاوەکوو نۆڤێمبێری ساڵی ٢٠١٧ نزیک بە ١.٩ ملیار دۆلار دانەوێڵە، خەلە و دانەی ڕۆندار لە کوردستانی تورکیاوە بۆ دیکەی وڵاتان هەناردە کراوە.
هێڵی هەژاری لە تورکیا ٥ هەزار و ٢٣٨ لیرەیە
ڕێکخراوی تورک – کاری تورکیا ڕایگەیاند هێڵی هەژاری بۆ خانەوادەیێکی ٤ کەسەی تورکیا ٥ هەزار و ٢٣٨ لیرەیە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment