ورمێ وەکوو پێتەختی کتێب لە ئێران دەناسێندرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری سیاسی و ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتیی پاێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕای­گەیاند: لە ساڵی 97دا ورمێ وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران دەناسێندرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ڕەزا ڕادفەر لەمبارەوە وتی: هەڵبژادرنی ورمێ وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران دەرفەتێکی بەنرخە بۆ زیاد بوونی پێوەرەکانی کتێب و کتێب خوێندنەوە لە ورمێ.

ناوبراو وتیشی: دروست کردنی ژێرخانەکانی کتێب و کتێب خوێندن لە مزگەوتەکان، قوتابخانەکان و شوێنە کراوەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فەرهەنگی کتێب خوێندن و زیادی کرد داوا لە میدیاکان دەکەین زەمینە بۆ گەشەی فەرهەنگی کتێب خوێندنەوە فەراهەم بکەن.

ڕادفەر جەختی کردەوە: بێ گومان زۆرینەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بە گەشە پێدان بە فەرهەنگی کتێب خوێندن چارەسەر دەکرێن، بەم بۆنەشەوە دەبێت ڕێگاچارەکان لە بەر چاو بگیردرێن و هەوڵی فەرهەنگییان بۆ بدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9739

Your Comment

You are replying to: .
captcha