دەوڵەت یارمەتیی زۆری گەیاندووەتە لێقەوماوانی بوومەلەرزە

بەشی ئێران- سەرۆکی دەزگای داد بە مەبەستی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێکەوتووکان گەیشتە کرماشان و لە فڕۆکەخانەی شەهید ئەشرەفی لە لایەن بەرپرسانی باڵای پارێزگاوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندییە گشتییەکانی دەزگای داد ڕای­گەیاند: ئایەتوڵڵا ئامولی لاریجانی لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا وتی: ئامادە بوونی بەرپرسان لە ناوچە بوومەلەرزە لێکەوتووەکان دەبێتە هۆی دڵگەرمیی لێقەوماوان.

ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەت لە یاری گەیاندن بۆ لێقەوماوان ئەرکی زۆری لە سەر شان بووە و زەحمەتی زۆری کێشاوە.

سەرۆکی دەزگای داد جەختی کردەوە: هەر کات بۆمان دەرکەوێت کە ڕێکخراوەیێکی بەرپرس لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا کۆتایی کردووە لێپێچینەوەی لێدەکەین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9737

Your Comment

You are replying to: .
captcha