بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامد غەفاری فارسانی خوێندکاری دوکتوری ئەندازیاریی سەرچاوە سروشتییەکانی زانستگای ورمێ توانی خەڵاتی خوێندکاریی سەنتەری نەتەوەیی نوخبەکان مسۆگەر بکات.
پێوەندییە گشتییەکانی زانستگای ورمێ، ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند و نووسی غەفاری 15 وتار لە کونفارنسە نەتەوەی و نێونەتەوەییەکان، 26 وتاری ISI و 2 پڕۆژەی لە کارنامەدا هەیە.
ناوبراو هەروەها پلەی یەکەمی دوکتوری پسپۆریی ساڵی 94ی مسۆگەر کردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment