حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسی دواخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسی دواخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانیەتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عالیە نوسەیف لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: هیچ خاڵێک لە یاسای بودجەی عێراقدا نییە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە دابین بکرێت.

نوسەیف وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە پشکی 17%ی بودجەی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەم بۆنەشەوە هەولێر بەرپرسی وە دوا خستنی مووچەی فەرمانبەرانیەتی.

ناوبراو جەختی کرد:دەوڵەتی ناوەندی هێشتا کونترۆڵی بەسەر داهاتە نەوتییەکان و دەروازە سنووریەکاندا نییە، سەرەڕای ئەوە کە لە باری سەربازییەوە دەستی بەسەریاندا گرتووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9735

Your Comment

You are replying to: .
captcha