بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عالیە نوسەیف لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا وتی: هیچ خاڵێک لە یاسای بودجەی عێراقدا نییە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە دابین بکرێت.
نوسەیف وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت لە پشکی 17%ی بودجەی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەم بۆنەشەوە هەولێر بەرپرسی وە دوا خستنی مووچەی فەرمانبەرانیەتی.
ناوبراو جەختی کرد:دەوڵەتی ناوەندی هێشتا کونترۆڵی بەسەر داهاتە نەوتییەکان و دەروازە سنووریەکاندا نییە، سەرەڕای ئەوە کە لە باری سەربازییەوە دەستی بەسەریاندا گرتووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment