‌کازمى و فراکسیۆنى یه‌کێتى لەبارەی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان کۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌شارى به‌غدا، فراکسیۆنی یەکێتیی‌ و مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق لەبارەی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان کۆ بوونه‌وه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکی وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه: " وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی ئاڵا تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر فراکسیۆنی یەکێتیی جەختی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە، بەتایبەتی کێشەی پشکی هەرێم ‌و مووچەی فەرمانبەران.

باس له‌وه‌ش کراوه‌، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ خستنەڕووی کێشەکانی کەرکووک ‌و خانەقین ‌و ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر خۆدۆزینەوەی چارەسەری دەستوری ‌و یاسایی.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "لەم بەشەی کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی فراکسیۆنمان لەو پارێزگایانە بەوردی ئاماژەیان دا بەکێشەکان ‌و چارەسەرەی هەنووکەیی‌ و واقعی، بەشێوەیێک لەگەڵ هەستیاریی ‌و تایبەتمەندی ئەو ناوچانە بگونجێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 973

Your Comment

You are replying to: .
captcha